بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى سلێمانى بڵاوی كردهوه ، كهتیمهكانى بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لەڕۆژی 23-10-2019 تا 8-11-2019 ، بیست و چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە تۆمەتباران هەستاون بەتاوانی دزیی جۆراو جۆر، بەمشێوەیە:
- تۆمەتبارێك دەستگیركراوە كە هەستاوە بەدزینی سندوقی پارەی مزگەوت و تۆمەتباریش پێشینەی هەبووەو چەند جارێك لەسەر تاوانی دزیكردن دەستگیركراوە .
- دوو تۆمەتبار دەستگیركراون كە هەستاون بەدزینی سەرە مەنهۆڵ لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی .
- پێنج تۆمەتبار دەستگیركراون كە ویستویانە ئۆتۆمبیلێك بدزن بەڵام دواتر كەلوپەلی ناو ئۆتۆمبێلەكەیان دزیوە .
شانزە تۆمەتباری تر دەستگیركراون كە هەستاون بەدزی جۆراو جۆر وەك دزینی پارە و مۆبایل و دزیكردن لەسۆپەرماركێت و ماڵان .
راشیدهگهیهنن ، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون .
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.