Erbil 38°C پێنجشەممە 21 ئایار 05:08

باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق سوپاسی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد لە تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق دەكات
کوردستان TV
100%


ڕۆژی یەكشەممە 10ـی 11ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئاڵبێرتۆ مارتین ئۆرتێگا باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق سوپاسی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی و هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد لە تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش و، ڕایگەیاند ئەوەی پێشمەرگە ئەنجامی دا كارێك بوو بۆ هەموو مرۆڤایەتی. هەروەها پێزانینشی هەبوو بۆ خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە لە ڕۆژانی تەنگانەدا ئاوارە و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانیان پاراست و دەرگەیان بۆ كردنەوە.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكان و ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی خەڵك لە بەغدا و پارێزگاكانی باشووری عێراق تاوتوێ كرا و جەخت لە ڕەوایەتیی داواكاریی هاووڵاتیان و خۆپێشاندانی ئاشتیانە كرایەوە و هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە توندوتیژی جا لە هەر لایەك بێت كێشەكانی عێراق قووڵتر دەكاتەوە.

پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ڤاتیكان تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.