پێش نیوهرۆی ئهمرۆ یهكشهممه 10 ى 11 ى 2019 ، فازل میرانى سكرتێری مهكتهبی سیاسی پارتى دیموكراتی كوردستان پێشوازی كرد لهمهسعود تهك سهرۆكى پارتى سۆسیالیستى كوردستان باكوور و شاندی یاوهری
فازل میرانى وێڕاى بەخێرهێنانى شاندى میوان رۆشنایى خستە سەر رەوشى ئەمرۆى هەرێمى کوردستان و عێراق و تازە پێشهاتەکان و رووداوە هەنوکەییەکانى ئەم دوایی یە لە عێراق و کوردستان و ناوچەکە.
فازل میرانى دوپاتى کرد کە پارتى دیموکراتى کوردستان بە سەرۆکایەتى سەرۆک مسعود بارزانى پاڵپشتى مافە رەواکانى هەموو گەلێکە کە خەبات دەکات مافەکانى خۆى بە دەست بێنێت بە رێگاى ئاشتیانەو بێ توندو تیژى.
هەروەها میرانى تەئکیدى کرد دەست تێوەردان لە کاروبارى ناوخۆیى یەکتر دوورە لە پرەنسیپەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و هێزو لایەنە سیاسیەکانى کوردستان و لە سەرویان پارتى دیموکراتى کوردستان، بەڵام لە هەمان کات دا دەستى هاوکارى و یارمەتى دان درێژ دەکەین بۆ لێقەوماوان بە بێ جیاوازى لە نێوان نەتەوەو ئایین و مەزهەب.
هەروەها میرانى ئاماژەى بەوەدا کە پەیوەندییەکانى دووقۆڵى لە نێوان پارتى دیموکراتى کوردستان و پارتى سۆسیالیستى کوردستانى باکور psk مێژوویین و هەر لە دەستپێک دا ئەم پەیوەندیانە لە خزمەتى گەلى کوردستان دا بووە بۆ گەیشتن بە مافەکانى خۆشگۆزەرانى وەک هەموو گەڵانى جیهان.
لەلاى خۆیەوە مسعود تەک سەرۆکى پارتى سۆسیالیستى کوردستانى باکور psk زۆر سوپاسى م.س پارتى کرد بۆ ئەم پێشوازیە گەرمەى کە لێیان کراوەو دووپاتى کرد کە گەلى کوردستان یەک دەردو یەک ئازارو یەک ئامانجیان هەیە ئەوەش بە سەر بردنى ژیان بە سەرفرازى لەسەر زێدى خۆیان و گەلى کوردستان هەر لە مێژینەوە پەرۆشى ژیانێکى سەقامگیرو پێکەوە ژیانى ئاشتیانەیەو ئەمە لە خەسڵەتە هەرە گرنگەکانى گەلى کوردو کوردستانە.
مسعود تەک پەیوەندى دووقۆڵى لە نێوان پارتى دیموکراتى کوردستان و پارتى سۆسیالیستى کوردستانى باکور psk بە پێشکەوتوو و زوو سەرکەوتنیانە وەسفى کرد و هیواى خواست کوردستان هەر لە پێشکەوتن و گەشە سەندندا بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.