به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: دوو كه‌س به تۆمه‌تی پاره‌ی ساخته له بازگه‌ی بانی مه‌قانی مه‌قان ده‌ستگیركران.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه: سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌بازگه‌ی بانی مه‌قان له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی بازگه‌كه‌وه 2 كه‌س ده‌ستگیر كران كه ئۆ تۆمبێلێكی سه‌نی ته‌كسیان پێبوه و بڕی 225 هه‌زار دیناری عێراقیان پێبوه كه‌سه‌رجه‌میان 25 هه‌زاری ته‌زورین بوون و هه‌روه‌ها بڕی 300 دۆلاری ئه‌مریكی ساخته‌شیان پێبووه ویستویانه له‌ماركێته‌كان و بازاڕی چه‌مچه‌ماڵ ساغی بكه‌نه‌وه.
ڕاشیگه‌یاندووه: له‌هه‌مان كاتدا 10 كارتی موبایلیان پێبوه به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاسایشیش سه‌ردانی چه‌ند ماركێتێكیان كردووه و له هه‌ر یه‌كێكیان 25 هه‌زار دیناری ساخته‌یان ساغ كردووه‌ته‌وه و به‌م شێوه‌یه‌ش ساخته‌كاریان به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان و كاسبكاران ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: له‌ئێستا دا به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌پێی ماده‌ی 280 له یاسای سزادانی عێراقی به‌ند كراون و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌یان به‌رده‌وامه.
ده‌شلێێت: هه‌ربۆیه داوا له‌هاوڵاتیانی سنوری چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ین هه‌ركه‌سێك كه‌پاره‌ی ته‌زویری وه‌رگرتوه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژ ئاوای سلێمانی بكات له‌چه‌مچه‌ماڵ به‌مه‌به‌ستی تۆمار كردنی سكاڵاكانیان.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.