چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق و دەسەڵاتی دادوەری جەختدەكەن لە هەڵوێستی نەگۆڕیان لەبارەی ڕەتكردنەوەی چارەسەری ئەمنی لەبەرامبەر خۆپیشاندانی ئاشتیانەدا.
ئه‌مڕۆ هه‌رچوار سه‌رۆكایه‌تیی عیراق له به‌غدا كۆبوونه‌وه بۆ تاوتوێكردنی هه‌موو پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی وڵات كه ماوه‌یه‌كه خۆپیشاندان به‌خۆوه ده‌بینێت و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌منییانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانیان ڕه‌ت كرده‌وه‌و پێداگیرییان له‌سه‌ر لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه كرد كه بوونه‌ته هۆی به‌كارهێنانی هێزی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر دژ به خۆپیشانده‌ره‌كان.
كۆبوونه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری باڵا به‌ڕێوه‌چوو.
كۆبوونه‌وه‌كه دووپاتی كرده‌وه كه ده‌ست به‌كاركراوه له‌پێناوی ده‌ركردنی یاسایه‌كی نوێی خۆپیشاندان به‌شێوه‌یه‌ك له كێبه‌ركێی هه‌ڵبژاردندا دادپه‌روه‌ری به‌دی بێت.
به‌یاننامه‌ی پاش كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌كان ئاشتیانه بوونه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌كی چاكسازی ڕه‌وان و ده‌بێت ئه‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینانه هه‌بن. هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌ستیان به ئاماده‌كاری بۆ دیالۆگی نیشتمانی كردووه بۆ پێداچوونه‌وه‌ی سیستمی حوكمڕانی و ده‌ستوور له وڵات‌دا.
هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ر چاره‌سه‌رێكی ئه‌منیانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانیان ڕه‌ت كرده‌وه له‌گه‌ڵ لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی بوونه‌ته هۆی به‌كارهێنانی هێزی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر دژ به خۆپیشانده‌ره‌كان و ئاماژه‌یان به فه‌رمانه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان كردووه له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی گولله‌ی ڕاسته‌قینه‌و هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌ك.
هاوكات ئاماژه‌ی به ده‌ست پێكردنی كاركردن له‌پێناوی داڕشتنی یاسایه‌كی نوێی هه‌ڵبژاردندا كرد به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و یاسایه له‌كێبه‌ركێی هه‌ڵبژاردندا دادپه‌روه‌ری به‌دی بێنێت.
به‌یاننامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ئائئماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه هه‌ردوو ده‌سته‌ڵاتی ڕاپه‌ڕاندن و دادوه‌ری ده‌ستیان به كردنه‌وه‌ی دۆسێكانی تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵی و ڕاوه‌دوونانی تۆمه‌تباران كردووه به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و مافانه‌ی خوراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.