بەهۆی درووستبونی شەڕەوە لەناو لیوایەکی هێزی پێشمەرگە، دوو ئەفسەر گیانیان لەدەستدا و پێشمەرگەش برینداربووه.
ئێوارەی ئەمڕۆ یه‌كشەممە (10/11/2019) شەڕ لەنێوان ژمارەیەک پێشمەرگەی لیوای (12)ی سەر بە هێزەکانی (70) لە قەزای بەردەڕەش، لە نزیک چیای مەقلووب دروست ده‌بێت و بەهۆیەوە دوو ئەفسەر به پله‌كانی رائید و ملازم گیانیان لەدەستدا پێشمەرگەیه‌كیش بریندارده‌بێت.
له‌م باره‌یه‌وه فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاندووه روداوێك له نێو لیوای 12 هێزی پێشمه‌رگه ی سه‌ربه یه‌كه‌ی 70 روویداوه‌و به‌و هۆیه‌وه قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه .
یاوه‌ر رونیشی كرده‌وه لێژنه‌یه‌كمان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ی باره‌گای لیواكه كردووه بۆ لێكۆلینه‌وه و هۆكاری دروست بوونی شه‌ره‌كه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.