Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 16:56

هاوپەیمانان پێگەکانی داعش لە مەخمور بۆرده‌مان ده‌کات

چەندین ئەشکەوتی ئەو رێکخراوە خاپوورکراوە
کوردستان TV
#7
100%


هاوپەیمانان راینگه‌یاند: (14) جار مۆڵگەکانی داعش بۆردومان كردووه‌ و چەندین ئەشکەوت و خەندەقی چەکدارانی ئەو رێکخراوە خاپوورکرد.

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان ژمارەیەک پێگە و مۆڵگەی داعش لە قەزای مەخمور بۆردومان دەکەن و شانەی راگەیاندنی ئەمنیش دەڵێت: لەو بۆردومانەدا ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە شانەی راگەیاندنی ئەمنی به‌یاننامه‌كی بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی داعش بۆردومانی ژمارەیەک پێگە و مۆڵگەی چەکدارانی داعشیان کردووە لە چیای مەخمور و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی ئەو رێکخراوە کوژراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە هێرشەکاندا (14) جار مۆڵگەکانی داعش بۆردومان کراوە و چەندین ئەشکەوت و خەندەقی چەکدارانی ئەو رێکخراوە خاپوورکراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.