Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 16:56

دوو پرۆژه‌ی کاره‌با له‌ هه‌ولێر ده‌کرێنه‌وه‌

لە ژێر چاودێری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
کوردستان TV
#7
100%


بڕیاره‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر دوو پڕۆژه‌ی كاره‌با بكرێنه‌وه‌ و وه‌زاره‌تی كاره‌باش رایده‌گه‌یه‌نێت، كردنه‌ویه‌ ئه‌و دوو پڕۆژه‌یه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی بارزۆری سه‌ر فیده‌ره‌كان و تۆڕه‌كانی كاره‌با ده‌بێت.

لە ژێر چاودێری رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و بە ئامادەبوونی دكتۆر فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر دوو پڕۆژه‌ی كاره‌با دەكرێتەوە.

سبەینێ رێكەوتی 11/11/2019 كاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی لەگرد جوتیار وێستگەی گۆڕینی كارەبا (گرد جوتیار)  دەكرێتەوە ، هەر هەمان رۆژ كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی لەمەراسیمێكدا بەئامادەبوونی وەزیری كارەبا و پارێزگاری هەولێر وێستگەی گۆڕینی عەنكاوە لەسەر 110 مەتری تەنیش چوارڕیانی عەنكاوە دەكرێتەوە، ئەم دوو وێستگەیە رۆڵێكی گرنگی لەكەمكردنەوەی بارزۆری سەر فیدرەكان و توڕەكانی كارەبا لەتەواوی ئەو ناوچەیە دەبێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.