وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی رووداوەکەی لیوای 12ی پێشمەرگە لە بەردەڕەش بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، وەزارەتی پێشمەرگە کەسی پەیوەندیداری دەستبەسەر کردووە، هەروەها لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەش لەسەر رووداوەکە پێکدەهێنرێت.
دەقی راگهیهندراوهكه:
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە لە ئەنجامی دەمەقاڵێی نێوان دوو ئەفسەر لە لیوای 12ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، دوو ئەفسەری پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی پێشمەرگە کەسی پەیوەندیداری دەستبەسەر کردووە، هەروەها لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەش لەسەر رووداوەکە پێکدەهێنرێت و دوای ئاشکرابوونی راستییەکان رادەگەیەنین.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
10.11.2019
شایهنی باسه ئێوارەی ئەمڕۆ یهكشهممه شەڕ لەنێوان ژمارەیەک پێشمەرگەی لیوای (12)ی سەر بە هێزەکانی (70) لە نزیك قەزای بەردەڕەش، دروست دهبێت و بەهۆیەوە دوو ئەفسەر به پلهكانی رائید و ملازم، گیانیان له دهستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.