Erbil 38°C پێنجشەممە 21 ئایار 04:20

سه‌رۆکی رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی (CDH):پلان و پرۆژه‌مان بۆ پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌یە‌و ده‌مانه‌وێت له‌رووی مرۆیی و پێداویستی پزیشکیه‌وه‌ هاوکار بین

ستایشی خه‌بات و تێكۆشانی پێشمه‌رگه‌ده‌كه‌ین كه‌ شه‌ڕی مانه‌وه‌ی دیموكراسی و ئاشتی له‌ جیهاندا كرد
کوردستان TV
100%

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، رۆڵی رێكخراوه‌ مرۆییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له ‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌رز ده‌نرخێنێت، هاوكات راشیده‌گه‌ینێت : ده‌رگای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام كراوه‌یه‌ به‌ڕووی رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و پشتیوانی پڕۆژه‌و به‌رنامه‌كانیان ده‌كه‌ین.


 وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ (CDH) رێكخراوی به‌هاناوه‌چوونی نێوده‌وڵه‌تی كۆبۆوه‌.


راشیده‌گه‌یه‌نن ، شاندی هێڤنه‌ر، سه‌رۆكی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی (CDH) ستایشی خه‌بات و تێكۆشانی پێشمه‌رگه‌ی كرد كه‌ شه‌ڕی مانه‌وه‌ی دیموكراسی و ئاشتی له‌ جیهاندا كرد. وتیشی: له‌م روانگه‌یه‌وه‌ پلان و پرۆژه‌ی جۆراوجۆرمان بۆ پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌یه ‌و ده‌مانه‌وێت له‌رووی مرۆیی و پێداویستی پزیشكیه‌وه‌ هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بكه‌ین.

 له‌كۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن ، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، پێزانینی خۆی بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ مرۆییه‌كان دووپاتكرده‌وه‌ و راشیگه‌یاند: له‌پاڵ ئه‌ركی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان و پاراستنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌، به‌ ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین، كه‌ ببینه‌ بازنه‌یه‌كی فراوانتر له‌ پاراستنی چه‌مكه‌كانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی و ئاشتی له‌ ناوچه‌كه‌ و جیهاندا.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.