ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆ باڵاویكردهوه له ناحیه‌ی ریازی سه‌ر به قه‌زای حه‌ویجه له پارێزگای كه‌ركووك داواكراوێكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیركرا.
له‌مباره‌یه‌وه فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووك، سه‌عد حه‌ربییه ڕاگه‌یاند: چه‌كدارێكی داعشیان ده‌ستگیركردووه كه‌وا هاوكاری ماددی بۆ ڕێكخراوه‌كه كۆده‌كرده‌وه.
حه‌ربییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ناونیشانێك له ناحیه‌ی ریاز و له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌شدا ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ستگیركرا كه ناوی له لیستی داواكراواندا هه‌یه و ماوه‌یه‌كه هاوكاری مادی بۆ داعش له گونده‌كانی ناحیه‌ی ریاز كۆده‌كرده‌وه. به‌مه ببووه جێی سه‌رنجی خه‌ڵك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.