به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى روسى، كۆشكى سپى رایگه‌یاند: واشنتۆن به راستى نیگه‌رانه له‌سه‌ر بارودوخى عێراق و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ن له عێراق و هانى حكومه‌تى عێراقى داوه ده‌ست به هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بكه‌ن و توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌ران رابگرن.
كۆشكى سپى راگه‌یه‌ندراوێكى له‌باره‌ى دۆخى عێراق و خۆپیشانده‌رانى شاره‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق بڵاوكرده‌وه و نیگه‌رانى خۆیان به‌رامبه‌ر توندوتیژى خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕى.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه ئه‌مریكا هاوكارى شاندى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات كه به ئه‌ركى یارمه‌تیدان له‌م دۆخه‌ى به‌سه‌ر عێراقدا هاتووه و داواى له حكومه‌تى عێراق كردووه و توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌ران رابگیرێت و به‌ڵێنى به‌رهه‌م سالح سه‌رۆك كۆمارى عێراق به‌جێ بهێنێت تا چاكسازی و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت.
جێى ئاماژه‌پێدانه له سه‌ره‌تاى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى 2019، خۆپیشاندان له به‌غدا و چه‌ندین پارێزگاى دیكه ده‌ستیپێكردووه دژى گه‌نده‌ڵى و نه‌بوونى هه‌لى كار و كه‌مى خزمه‌تگوزارى و باشكردنى بژێوى خه‌ڵك و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵی كۆمسیونى باڵاى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافى مرۆڤ تا ئێستا 300 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ى 15 هه‌زاریش برینداربوون له‌سه‌ر ده‌ستى هێزه ئه‌منییه‌كان و له‌زۆر شوێنى به‌غدا و شاره‌كانى دیكه هاتوچۆ قه‌ده‌غه‌یه و هێلى ئینته‌رنێت بڕاوه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.