سێ ته‌قینه‌وه‌ی دوابه‌دوای یه‌ك له شاری قامیشلۆ له رۆژئاوای كوردستان روویاندا و به‌گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی شه‌هید و برینداربوون.
له ئه‌نجامی سێ ته‌قینه‌وه‌ی دوابه‌دوای یه‌ك له شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان لانیكه‌م سێ هاووڵاتی شه‌هیدبوون و یازده كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌كان له رێگه‌ی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه له ناوه‌ڕاستی بازاڕی قامیشلۆ روویانداوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كاندا لانیكه‌م سێ هاووڵاتی شه‌هیدبوون و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه زیانی ماددی گه‌وره‌ش به‌ر ناوچه‌كه كه‌وتوون و هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به ئیداره‌ی خۆسه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.