سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كانی قامیشلۆ له دوایین ئاماری سێ ته‌قینه‌وه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كه‌ی سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، ئاشكرا كرد پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 47ی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سێ تەقینەوە لەنێو قامیشلۆ روویاندا، دوان له ته‌قیینه‌وه‌كان له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه روویداوه و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان بۆمبێك بووه له‌ناو بازاڕی میوه‌فرۆشان ته‌قییه‌وه‌ته‌وه.
هێزەکانی ئاسایشی قامیشلۆ و ڕێکخراوی مانگی سووری کورد ئاماره‌كانی كوژراو و برینداره‌كانی تهقیینهوهكهی ئه‌مڕۆیان بڵاوكرده‌وه و رایانگه‌یاند، تا ئێستا پێنج هاووڵاتی مەدەنی شەهیدبوونه و 47 کەسی دیکەش برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌كان وێڕای زیانی گیانی زیانی زۆری به ژماره‌یه‌ك دوكانی هاووڵاتیان باڵخانهكان گه‌یاندووه.
هێزەکانی ئاسایشی قامیشلۆ ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه ده‌ستێك هه‌یه دۆخی شاره‌كه تێكبدات و ده‌شڵێن ئێمه زانیاریمان هه‌بووه كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.