دوای هێرشه‌كه‌ی سوپای توركیا‌و میلیشیاكان بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان دوكانداره‌كانی شاری قامشلۆ ده‌ڵێن: دوكانه‌كانمان دابخه‌ین ،باشتره له‌وه‌ی هاورده‌ی به‌ربووم و كه‌لوپه‌لی توركی بكه‌ین.
له‌مباره‌یه‌وه حاجی نوری عه‌نته‌ر، خاوه‌نی دوكانێكی فرۆشتنی مادده‌ی خۆراكی له ناوه‌ڕاستی شاری قامشلۆ ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر له‌برسان بمرم له‌مڕۆ به‌داوه هیچ كه‌لوپه‌لێكی توركی ناهێنمه نێو دوكانه‌كه‌م.
هه‌روه‌ها گووتی: ده‌ست ده‌كه‌ین به هێنانی به‌ربوومی ناوخۆیی، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می ناوخۆييش نه‌بوو، ئاماده‌نیم به‌رهه‌می توركی بفرۆشم، ئه‌گه‌ر ناچار بم دوكانه‌كه‌م داده‌خه‌م.
هاوكات دوكاندارێكی دیكه به‌ناوی ئه‌نه‌س شێخ گووتی: هه‌موو كه‌س ده‌زانێ هۆكاری بایكۆتكردنی كه‌لوپه‌لی توركی و گۆڕینه‌وه‌ی به كه‌لو په‌لی سووری بۆ چییه.
هه‌روه‌ها بازرگانێك به ناوی یاسر عه‌بدولجه‌لیل گووتی: پێشتر ئێمه مامه‌ڵه‌مان به كه‌لو په‌لی توركی ده‌كرد، به‌ڵام دوای داگیركارییه‌كه‌ی توركیا‌و ئه‌و زوڵمه‌ی كرایه سه‌ر زۆربه‌ی گه‌ل و به‌تایبه‌تی گه‌لی كورد،چیدیكه مامه‌ڵه به‌كه‌لوپه‌لی توركی ناكه‌ین و نایفرۆشین.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ئاژانسی هه‌واڵی هاوار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.