پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاهه‌نگی ده‌رچووانی خولی 26ی ئه‌كادیمیای سه‌ربازی له زاخۆ به‌ڕێوه‌چوو.
له خولی بیست و شه‌شی ئه‌كادیمیای سه‌ربازی زاخۆدا ئه‌فسه‌رانی به‌شداربووی خوله‌كه به تیۆری و پراكتیك مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازییان وه‌رگرتووه و دوای ده‌رچوونیشیان به زانستی سه‌ربازی سه‌رده‌م له ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان درێژه به ئه‌ركی سه‌ربازی ده‌ده‌ن.
شایه‌نی باسه له مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و له میانه‌ی گوتارهكهشدا ڕایگه‌یاند:
"خۆشحاڵم كه هه‌موومان پێكه‌وه به‌شداری له خولی 26ی پێگه‌یاندنی ئه‌فسه‌رانی كوردستان ده‌كه‌ین، پیرۆزبایی له ده‌رچووان و ده‌ستخۆشی له كۆلێژی سه‌ربازیی زاخۆ ده‌كه‌م بۆ رێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م خوله، سوپاس بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونی سه‌رپه‌رشتیاران و مامۆستایان و راهێنه‌ران و عه‌میدی كۆلێژی سه‌ربازیی. سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ك.
ڕاشیگه‌یاند: گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام به توانا مرۆییه‌كان گرنگترین مه‌رج و پێداویستی پێشكه‌وتن و په‌ره‌پێدانه له هه‌ر سێكته‌رێكدا، به جۆرێك وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواستی قۆناخی روحی سه‌رده‌مه‌كه‌ی بێت، ئه‌فسه‌ران، چه‌قی پلاندانان، تاكتیكی جه‌نگی، رێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنی هێزی سه‌ربازیین، بۆیه تواناسازی به‌رده‌وام له توێژی ئه‌فسه‌راندا گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنانه له كه‌رتی سه‌ربازییدا، چونكه سه‌رمایه‌ی مرۆیی له سه‌روه‌ریی هه‌موو سه‌رچاوه‌كان و سه‌رمایه‌كانی دیكه‌وه‌یه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: زانستی سه‌ربازیی وه‌ك هه‌ر زانستێكی دیكه پاشخان و بنه‌مای زانستی خۆی هه‌یه و هاوشانی پێشكه‌وتنه خێراكانی ته‌كنه‌لۆژیا و كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگی، به به‌رده‌وام له پێشكه‌وتن و نوێبوونه‌وه‌دایه، خولی پێگه‌یاندن و فێربوونی به‌رده‌وام پێویستییه‌كی گرنگه بۆ هه‌موو ئه‌فسه‌ران و هێزه چه‌كداره‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا.
په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندن له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتمانپه‌روه‌ری، مرۆڤدۆستی و هه‌ست به بهرپرسیارییهتیكردن، جه‌نگاوه‌ری خاوه‌ن بیروباوه‌ڕ و به‌رگریكاری خاوه‌ن ئیراده له ماف و به‌ها نیشتمانییه‌كان به‌رهه‌مده‌هێنێت.
نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگه‌یاند: پێشمه‌رگه و سه‌رجه‌م هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان، خاوه‌ن مۆڕاڵ و هێزن و له جیهان بهسیمبوولی ئازایه‌تی و به‌رگری ناسراون.
ڕاشیگه‌یاند: شكستهێنان به داعش شانازییه بۆ پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌رانی كوردستان و هه‌روه‌ها هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان جێگای شانازیی هه‌رێمی كوردستانن.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان پێویستی به هێزێكی نیشتیمانی یه‌كگرتوو و هێزی پاراستنی گه‌ل و وڵات هه‌یه .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه دووربێت له ململانێی ناوخۆیی و ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كان بێت و ده‌بێت پێشمه‌رگه قبوولی نه‌بێت هێزی حیزبێكی دیاریكراو بێت.
ڕاشیگه‌یاند: پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆبهشخان، له شه‌ڕی داعش مه‌ردانه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه .
نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگه‌یاند: ده‌بوایه هه‌موو پێشمه‌رگه له یه‌ك سه‌نگه‌ردا قوربانی بده‌ن و به‌رگری بكه‌ن و هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر نیشتیمان، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر هه‌موو لایه‌ك.
له باره‌ی تیرۆرستانی داعشیشه‌وه نێچیرڤان بارزانی گوتى: تێرۆرستانی داعش جیاوازیان له نێوان هیچ لایه‌نێك نه‌كرد و شه‌ڕی داعش‌یش ده‌رفه‌ت بوو بۆ رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
ڕاشیگه‌یاند: ده‌بێ له ڕابردوومان ئه‌زموون وه‌ربگرین و ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه كه به جورئه‌ته‌وه كه‌موكوڕییه‌كانمان ده‌ستنیشان بكه‌ین و كاتی ئه‌وه‌یه هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه كار بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی چاكسازیی بكه‌ین و ده‌بێت ببینه خاوه‌ن هێزێك كه له ناوه‌ندێكی بڕیاردان فه‌رمان وه‌ربگرێت و هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام ده‌بین بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بابه‌تی رێكخستن و چاكسازی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به هه‌ند وه‌رگرتووه.
له باره‌ی هاوپه‌یمانانیشه‌وه ڕایگه‌یاند: سوپاسی هاوكاریی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌م و هاوپه‌یمانان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان كردووه.
له كۆتایشدا ڕایگه‌یاند: دووباره پیرۆزبایی له ده‌رچووان ده‌كه‌م و سڵاو و ڕێز بۆ شه‌هیدانی ڕێگه‌ی كوردستان ده‌نێرین وسه‌ری ڕێز بۆ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان داده‌نوێنم."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.