Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 14:57

له‌ که‌مپێکی شاری دهۆک باوکێک به‌ هه‌ڵه‌ کۆتایی به‌ ژیانی کچه‌که‌ی هێنا

ته‌مه‌نی 3 ساڵانه‌
کوردستان TV
#7
100%

له‌ كه‌مپی ئاواره‌كانی كه‌به‌رتوو 2 له‌ شاری دهۆك، باوكێك به‌ هه‌ڵه‌ كۆتایی به‌ ژیانی كچه‌كه‌ی هێنا.

له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ په‌روه‌ر مه‌حه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێی ڕاگه‌یاندین: كاتژمێر 1ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ كه‌مپی ئاواره‌كانی كه‌به‌رتوو2 له‌ شاری دهۆك باوكێك به‌ ئۆتۆمبیل له‌ كچه‌ ته‌مه‌ن 3 ساڵانه‌كه‌ی ده‌دات و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ كچه‌كه‌ی گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و پیاوه‌ خه‌ڵكی گرعزێره‌ و ماوه‌ی 4 ساڵه‌ وه‌ك ئاواره‌ له‌ كه‌مپی ئاواره‌كانی كه‌به‌رتوو2 نیشته‌جێن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.