Erbil 38°C پێنجشەممە 21 ئایار 00:32

کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان له‌سه‌ر پێشنیازه‌ بڕیارى دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست به‌رێوه‌ده‌چێت

سبه‌ى په‌رله‌مان له‌سه‌ر 4 پرۆژه‌ پێشنیازه‌ یاسا كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

په‌رله‌مانى كوردستان بڵا,ی كرده‌وه‌ كه‌ به‌پێی حوكمی ماده‌ى (5) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ ماده‌ى (16) و برگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و برگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ ماده‌ی (20)و ماده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (7)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كات (11)ى پێشنیوه‌رۆی سبه‌ی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/11/13 به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاساو بڕیارانه‌ى خواره‌وه‌ به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (79 و 80 و 82)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
1 – پێشنیازی یاسای (پاراستنی به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
2 - پێشنیازی یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌ قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
3 - پێشنیازه‌یاسای (بیمه‌ی كشتوكاڵی له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
4 - پێشنیازه‌بڕیارى (دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له‌ هه‌رێمی كوردستان).
دووه‌م: دانان و ئالوگۆڕكردنی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له‌ لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان و پێكهێنانی (4) لیژنه‌ی هه‌میشه‌ییی په‌رله‌مان به‌پێی ماده‌كانی (28، 29، 34) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
سێیه‌م: خستنه‌ڕووى بیرۆكه‌ی ئه‌م په‌رله‌مانتارانه‌ی خواره‌وه‌ به‌پێی خاڵی (2)ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ى (49)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق:
1 - بیرۆكه‌ی (جوان یونس رۆژبه‌یانی) په‌یوه‌ست به‌ دووباره‌ ته‌عریبكردن و مه‌ترسیی هه‌مواركردنه‌وه‌ى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یی عێراق.
2 - بیرۆكه‌ی (كاروان عبدالرحمن عبدالله) په‌یوه‌ست به‌ پرسی چۆنیه‌تیی شه‌فافكردنی نه‌وت له‌ هه‌رێمی كوردستان.

 

11

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.