Erbil 38°C پێنجشەممە 21 ئایار 00:32

لیژنەی کشتوکاڵی په‌رله‌مان تاوتوێی بەهەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی کشتوکاڵ دەکەن

بەپێویستیان زانی حكومەت بەگوێرەی گرنگی كەرتی كشتوكاڵی ئەو فەرمانبەرانەی كە گرێبەستن بكرێنە هەمیشەیی
کوردستان TV
100%


  لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان  بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 12/11/2019 بەسەرپەرشتی عوسمان عەبدوڵا سەرۆكی لیژنە و بەئامادەبوونی جێگری سەرۆك لیژنەو بڕیاردەر و ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبوونەوە.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، لەم كۆبوونەوەیە تاوتوێی سەرجەم ئەو نوسراوانەی لەلایەن جوتیاران و رێكخراوەكانی تایبەت بەبەرگریكردن لەمافی جوتیاران و كەرتی كشتوكاڵی ئاڕستەی لیژنەكە كراوە كران. 

لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكە لیژنەكەی تاوتوێی بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی كشتوكاڵیان كردوو بەپێویستیان زانی حكومەتی هەرێم بەگوێرەی گرنگی كەرتی كشتوكاڵی ئەو فەرمانبەرانەی كە گرێبەستن بكرێنە هەمیشەیی. 

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا رایده‌گه‌یه‌نن ،  لیژنەكە بڕیاریدا بەدواداچوون بۆ كێشەی زەویە كشتوكاڵیەكان بكات دواتر بەنوسراوی فەرمی لەرێگەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان داوای چارەسەركردنیان بكات.

 

 

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.