له شاری هه‌ولێر، یه‌كێتی ناوه‌ندیی تۆپی پێی كوردستان خولێكی به‌هێزكردنی زانیاری بۆ ڕاهێنه‌رانی فوتساڵ سازكرد، بیستوهه‌شت ڕاهێنه‌ری پیاو و ئافره‌تی ده‌ڤه‌ره جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان له خوله‌كه‌دا به‌شداربوون و وانه‌كانیش به ماوه‌ی سێ ڕۆژ له لایه‌ن هه‌ردوو وانه‌بێژی نێوده‌وڵه‌تی حوسێن شه‌مس و وه‌حید ئه‌میری ئێرانی به تیۆری و پراكتیكی پێشكه‌شكراو تیایدا نوێترین زانیاری له باره‌ی شێوازه‌كانی مه‌شقی یاری فوتساڵ بۆ به‌شداربووان ڕوونكرایه‌وه، له دوایین ڕۆژی خوله‌كه‌و له رێوڕه‌سمێكدا له هۆڵی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێرو به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یه‌كێتی ناوه‌ندیی تۆپی پێی كوردستان، بڕوانامه‌ی ڕاهێنانی فوتساڵ پێشكه‌شی ڕاهێنه‌رانی به‌شداربوو كرا.
کۆتاییهاتنی به خولی به‌هێزکردنی زانیاری بۆ راهێنه‌رانی فوتساڵ هات
له شاری هه‌ولێر
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.