به‌رپرسێك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دری دایه‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌ی له كۆشكی سپی كردبوو.
به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: به‌پێچه‌وانه‌ی ئێران ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پابه‌نده به عێراقێكی گه‌شاوه‌و گه‌وره‌و به‌هێز.
رۆژی دووشه‌ممه رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌تویتێكدا ھه‌ڕه‌شه‌ی كرد له‌ئه‌مریكا كرد‌و رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر واشنتۆن جارێكی دیكه ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌ربدات، ئه‌وه ده‌بێته كۆتایی بوونی ئه‌و ( له‌عێراق) له‌رێگه‌ی خۆپیشاندانی ملیۆنی خه‌ڵكانی ناڕازی، ئه‌وه‌ش به‌فه‌رمانێكی راسته‌وخۆی ئێمه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ماڵپه‌ڕی حوڕه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.