ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت
به‌پێى زانیارییه‌كان كه‌ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتوون له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران چه‌ند پرسێك تاو توێی ده‌كرێت ، له‌وانه پرسى رێكخستنه‌وه‌ى په‌یكه‌ری وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ، بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی عێراق، پڕۆژه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئاڵۆزییه‌كانی عێراق، وه‌كو پڕۆژه یاساكانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و پرسى هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و دواخستنى هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان تاوتوێ ده‌كرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.