Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 09:59

به‌ ئاماده‌بوونی نوێنەرى نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی
کوردستان TV
100%

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ ئاماده‌بوونی نوێنەرى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى عێراق ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه‌. 

به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێڕاقییه‌كان دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ تایبه‌ته‌ به‌ پرۆسه‌ی چاكسازی حكوومه‌ت و پرسی بەردەوامى خۆپیشاندانەکان و هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەرانیش تاوتوێ دەکرێن. 

هه‌روه‌ها بڕیاره‌ جینین بیلاسخارت نوێنەرى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى عێراق لە دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بەشداربێت. 

جێی ئاماژه‌پێدانه‌ پێشووتر یونامی، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی عێراق و هه‌روه‌ها داواكاری و خواستی خۆپیشانده‌رانی ناڕازی، پڕۆژه‌یه‌كی پێشكه‌ش به‌ حكوومه‌تی عێراق و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كردبوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.