• جێگری سەرۆکی خاچی سووری نێودەوڵەتی : سوپاسی بەڕێز سەرۆکی حکومەت دەکەم کە دۆستێکی گرنگی رێکخراوەمانە
• سەنتەرێکی راهێنانەوەی سروشتی لە هەولێر دەکرێتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/11/13 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جیل کاربۆنیێ جێگری سەرۆکی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد.
لە دیدارەکەدا ، جێگری سەرۆکی خاچی سووری نێودەوڵەتی ستایشی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هەماهەنگی و کارئاسانییان بۆ خاچی سوور بۆ جێبەجێکردنی چالاکی و پڕۆژەکانی لە هەرێمی کوردستان . لەمبارەیەوە جێگری سەرۆکی خاچی سووری نێودەوڵەتی بە سەرۆکی حکومەتی کوت ” بەتایبەتی سوپاسی بەڕێزتان دەکەم کە دۆستێکی گرنگی رێکخراوەمانی و لە ساڵی 2003 ەوە بەردەوامی لە هاوکاریکردنی خاچی سووری نێودەوڵەتی “.
جێگری سەرۆکی خاچی سوور رایگەیاند کە بە هاوکاری و هەماهەنگی لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان سەنتەرێکی راهێنانەوەی سروشتی بۆ یارمەتیدانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەولێر دەکرێتەوە .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی خاچی سووری نیودەوڵەتی کرد بۆ ئەنجامدانی چالاکیی مرۆیی لە جیهان و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی ، جەختیشی لە بەردەوامیی هەماهەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ رێکخراوەکە کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.