به‌یانى ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانى به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای هه‌رێم گه‌یشته به‌غدا.
به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ھەرسێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق، لەگەل سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى کۆبووەوە.
كاتژمێر 9 ى به‌یانى ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته به‌غدا و یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌نجامدا و چه‌ند پرسێكیان تاوتوێ كرد.
سه‌رۆكى هه‌رێم له‌گه‌ڵ 3 سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق پرسى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوری عێراقیش تاوتوێ كرد تا له هه‌ر ههموارێكدا بیر له ده‌ستبردن بۆ مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.