وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌مه‌ریكا هێشتا پشتیوانی له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌كات و نزیكه‌ی 600 سه‌ربازمان له سوریا ده‌مێننه‌وه.
مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: هاوكات له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ی 600 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له سوریا ده‌مێننه‌وه كه پێشتر نزیكه‌ی هه‌زار سه‌رباز بوون.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مه‌ریكا هێشتا پشتیوانی له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌كات.
گوتیشی : هێشتا هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتین. به‌رده‌وامین له یارمه‌تیدانیان." هه‌روه‌ها جه‌ختی له ڕۆڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كرده‌وه له ڕێگه‌گرتن له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕێكخراوی داعش.
سه‌رچاوه/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.