ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق وورده‌كاری نوێی سه‌باره‌ت به‌هه‌مواركردنی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو ئاشكرا كرد.
وه‌جیه عه‌باس، ئه‌ندامی لێژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به رۆژنامه‌ی سه‌باحی فه‌رمی راگه‌یاندووه: كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینی 500 هه‌زار دینار ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌یاسای تازه‌دا هه‌ركه‌سێك 15 ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت و ته‌مه‌نی 45 ساڵ بێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ده‌توانێ خانه‌نشین بێت، هه‌ر لهیاساكهشدا ته‌مه‌نی 60 ساڵی بۆ خانه‌نشینی ئیجباری داندراوه،كه پێشتر 63 ساڵ بووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌لیم هه‌مزه، ئه‌ندامی لێژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گووتی: په‌رله‌مان لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تی له لێژنه‌كانی یاسایی و دارایی بۆ پێداچوونه‌وه به یاسای خانه‌شینی یه‌كگرتوو، پێكهێناوه‌و پێداچوونه‌وه به دوایین هه‌مواره‌كان ده‌كه‌ن.
هاوكات وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق راگه‌یاندووه كه هه‌مواری یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو 200 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی بۆ گه‌نجان ده‌ڕه‌خسێنێ.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.