حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ بڵاوی كردهوه كهبەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 13 ى 11 ى 2019 حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئەیوانی غەرب لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئیلام جێبەجێ کراوە.
هەواڵنێری هەنگاو لە شاری ئیلام ناسنامەی ئەو هاووڵاتییەی کە لە سێدارە دراوە راگهیاندووه بهناو “محەمەد ڕەسووڵ چوولەکی” تەمەن 25 ساڵه
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ دهشڵێت ، محەمەد ڕەسووڵ چوولەکی کە خێزاندار و باوکی کچێکی منداڵیشیە، ٣ ساڵ پێش لە تێکهەڵچوونێکدا بە چەقۆ کوڕە مامێکی خۆی کوشتبوو و هەر ئەوکات دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
لهكۆتادا رێكخراوهكه رایدهگهێنێت ، بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی 2019 هەتا ئێستا حوکمی سێدارەی 7 هاووڵاتیی کورد لە پارێزگای ئیلام جێبەجێ کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.