یه‌كێـتی تۆپی پێی نێو ده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند ئارسین ڤینگه‌ری راهێنه‌ری فه‌ره‌نسی وه‌ك سه‌رۆكی رێكخراوی به‌ره‌و پێشبردنی تۆپی پێی له‌جیهان دیاریكرا، ئه‌گه‌رچی ڤینگه‌ر له‌م دواییانه‌دا قسه‌ی زۆر له‌باره‌وه كرا بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی بایره‌ن میونشن، به‌ڵام دواجار ئه‌و راهێنه‌ره ره‌تیكرده‌وه له‌گه‌ڵ یانه باڤاریه‌كه گه‌یشتبنه رێككه‌وتن، له‌رابردووش ڤینگه‌ر كاری زۆر و به‌رده‌وانی له‌بواری به‌ره‌و پێشبردنی تۆپی پێ له‌گه‌ڵ فیفا ئه‌نجام داوه له‌سه‌ر ئاستی پیاوان و ئافره‌تان
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری بووه كه تایبه‌ت بوو به‌شیكردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تیه گه‌وره‌كانیان، هه‌روه‌ها ڤینگه‌ر ئه‌ندامیه‌تی لێژنه‌ی یاسایی پێ سپێردرابوو، لای خۆیه‌شیه‌وه ڤینگه‌ر خۆشحالی خۆی به‌م بریاره ده‌ربری و هیوای خواست رۆلی گرنگی هه‌بێت له‌به‌ره‌و پێشبردنی یاری تۆپی پێی له‌جیهان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.