دوای گواستنەوەی فەرمانگەی رەگەزنامەو پاسپۆرت و به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان و پشکنینی چاو بۆ باشووری شارەوانی کەرکووک، هه‌وڵێك هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی پارێزگا و چه‌ندین فه‌رمانگه‌ی دیكه بۆ باشووری كه‌ركووك كه دانیشتوانه‌كه‌ی عه‌ره‌ب و توركمانن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕ پێكراو به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاندووه، له ئێستادا تەنھا فەرمانگە مابێت فەرمانگەی ھاتوچۆی کەرکووکە، لەگەڵ تاکە كۆلیژی زانکۆی کەرکووک کە كۆلیژی کشتوکاڵە لە گه‌ڕه‌كی شوراوه، ئه‌وییش پێشتر زەوی بۆ دابین کراوه، له نوێترین پێشهاتدا وه به بریاری سیاسی له ئێستادا گەڕەکە کوردییەکان خاڵی کراون لەھەموو دام دەزگاکانی حكوومی، به پلان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ باشووری كه‌ركووك كه دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه‌ش هه‌موو عه‌ره‌ب و توركمانن.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: لەم نزیکانەش پلان هه‌یه باڵه‌خانه‌ی پارێزگای کەرکووک بگوازرێته‌وه بۆ رێگای بەغدا، شوێنیان بۆ دابین كردووه‌و لەتەواوبوونە.
ئه‌م پیلانه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له بواره جیاجیاكاندا دروست كردووه‌و وه‌ك بێ کاری و لاوازبوونی كرین و فرۆشتنی خانوو و زه‌وی و دوكان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نرخه‌كان دابهزیهوهو ئه‌مه‌ش زیانێكی ماددی و مه‌عنه‌وی زۆر به‌ر گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان ده‌كه‌وێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.