سەرۆكی ئێستای دامەزراوەی شەهیدانی عیراق بە حەوت ساڵ زیندانی لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكانەوە، سزا درا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2019/11/14 دەستەی نەزاهەی عێراق بڵاویکردەوە، لەلایەن دادگاوە سزای زیندانیکردنی حەوت ساڵ بەسەر ناجیحە عەبدئەمیر شەممەری، سەرۆکی دامەزراوە (شوهەداو) دەرچووە بە تۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی.
دەستەی دەستپاكی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، زیندانیكردنی سەرۆكی دەزگای شەهیدان بەهۆی دوو گرێبەستی لیژنەی راوێژكارانی ناوەندی دەزگاكە دێت لەگەڵ دوو كۆمپانیای ئەهلی بۆ دروستكردنی سەكۆی شەهید بووه.
دامەزراوەیەکی حکومییە و راستەوخۆ پەیوەستە بە ئەنجومەنی وەزیرانەوە و ساڵی (2005) دامەزراوە، کە کاری بەدواداچوون و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری شەهیدانە لە عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.