مارسیا پێركینز رید گوزاره‌ی جه‌نگاوه‌رێكی ئاشتی خواز بۆ كه‌سانی خاوه‌ن توانا و وزه‌دار به‌كار ده‌هێنێت، به‌و مانایه‌ی كه ئه‌و مرۆڤه له هه‌موو ساته‌كانی ژیانیدا له تێكۆشاندایه و به‌رامبه‌ر به كۆسپ و ئاسته‌نگه‌كانی ئه‌م جیهانه ده‌جه‌نگێت، به‌ڵام به مه‌به‌ستی زیان گه‌یاندن و كوشتن ناجه‌نگێت، یان به‌مه‌به‌ستی له ناو بردن و تهفروتووناكردنی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی نا جهنگێت. ته‌نانه‌ت، وه‌كو خۆی ده‌ڵێت له بواری سیاسه‌تیشدا گه‌لێ سه‌ركرده‌ی ئاشتی خوازی ناسراو هه‌ن، بۆ نموونه گاندی و مارتین لوسه‌ر كینگ و ماندێلا، كه هه‌ر به میتودی جه‌نگاوه‌ری ئاشتی خوازانه گره‌ویان برۆته‌وه و سه‌ركه‌وتنیان به‌دی هێناوه.
خۆڕاهێنان له سه‌ر دینامیكیه‌تی ڕۆژانه
مارسیا پێركینز رید ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌كاته به‌رنامه‌یه‌ك بۆ مه‌شق وخۆڕاهێنان له بواری هونه‌ری دینامیكدا.
1- خۆت ئاراسته‌ی چاكه بكه، هه‌میشه چاوه‌ڕوانی شتی چاك بكه.
2 – میهره‌بان و ههریكار و شه‌فاف به به‌رامبه‌ر به هه‌مووان.
3- هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكێكی پۆزه‌تیڤ بكه، با پێوه‌ندییه‌كانت له‌گه‌ڵ خهڵكد له سه‌ر بناخه‌ی هاریكاری و ڕێز له یه‌كگرتن بن.
4- ئه‌و كاره‌ت خۆش بوێت كه بۆ بژێوێ ده‌یكه‌یت، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌و كاره مه‌كه به شناسنامه‌ی خۆت.
5- بایه‌خ به براده‌ریه‌تی سوودبه‌خش بده.
6- پێوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وامت به خوداوه هه‌بێت، خۆیشت سه‌ربه‌ستی له‌وه‌ی چۆن ئه‌م وشه‌یه لێكده‌ده‌یته‌وه.
7- لێبووردنت به‌رامبه‌ر به‌خۆت هه‌بێت، واته له هه‌ڵه و گوناهه‌كانی خۆت خۆش به. دان به‌وه‌دا بنێ كه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ت له ده‌ست هات.
8- ئه‌و كه‌سانه ببه‌خشه كه هه‌ڵه‌یان به‌رانبه‌رت كردووه. ئه‌وانیش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان له ده‌ست هاتووه.
9- به‌رده‌وام په‌ره به خۆت بده، به‌رده‌وام شتی نوێ تاقی بكه‌وه.
10- با كرداره‌كانت له خۆشه‌ویستییه‌وه سه‌رچاوه بگرن.
11- كه پێویستیت به هاوكاری و یارمه‌تی كه‌سانی دیكه بوو،سڵ مه‌كه و مه‌ترسه ... داوای یارمه‌تی بكه.
12-چ پاره‌ت هه‌یه، عاقڵانه و بهئاسوودیی به‌كاریان بهێنه.
13- گوزاره له جه‌وهه‌ری خۆت بكه، له هه‌رشتێكدا ده‌یكه‌یت گوزاره له بیر و داهێنانه‌كانت بكه.
ن/ د.فازڵ جاف
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.