خۆپیشانده‌رانی عێراق سوورن له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به خۆپیشاندانه‌كان و ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی خۆپیشاندانی ملیۆنی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی خۆپیشاندانی به‌رفراوان به ناوی خۆپیشاندانی ملیۆنی له به‌غدای پایته‌خت و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن به ئامانجی گه‌یشتن به ئه‌نجامی داخوازییه‌كانیان.
خۆپیشانده‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه كه له زه‌بر و زه‌نگی هێزه ئه‌منییه‌كان سڵ ناكه‌نه‌وه و خۆپیشاندان درێژه‌ی ده‌بێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.