Erbil 38°C چوارشەممە 20 ئایار 17:28

پۆلیسی تورکیا 3 سه‌رۆک شاره‌وانی و 4 کارمه‌ندی کوردی له‌ پارێزگای مێردین ده‌ستبه‌سه‌رکرد

بە تۆمەتی بانگەشەكردن بۆ تیرۆر له‌ پۆسته‌كانیان دوورخراونەتەوە و دەستبەسەركراون
پۆلیسی توركیا
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی پۆلیسی توركیا سێ سه‌رۆك شاره‌وانیی سه‌ر به‌ پارێزگای مێردین و سه‌رۆك شاره‌وانی روحای ده‌ستبه‌سه‌ركرد. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پارێزگاری مێردین رایگه‌یاند: سێ سەرۆك شارەوانی پارێزگای مێردین لە باكووری كوردستان بە تۆمەتی بانگەشەكردن بۆ تیرۆر له‌ پۆسته‌كانیان دوورخراونەتەوە و دەستبەسەركراون. 

ئاماژە بەوەشكراوە كە هەریەک لە گوڵستان ئۆنجو، هاوسەرۆکی شارەوانی ستەور، موڵکیە ئەسمەز هاوسەرۆکی شارەوانی دێرک و نالان ئۆز ئایدن هاوسەرۆکی شارەوانی شەمرەخ سه‌ر به‌ پارتی هەدەپە دەستگیرکراون. 

هاوكات لەگەڵیاندا موسلیم ئوزباهچەجی و هەدیە گونەش و بورهان تەمەل و فەیزوڵا ئەرۆل کارمەندانی شارەوانی دێرک لەگەڵ هاوسەرۆکی شارەوانییەکان دەستگیرکراون.

بەگوێرەی زانیاریی میدیاكانی باكووری كوردستان، هه‌ر ئه‌مڕۆ بەیانی و لە چوارچێوەی دەستگیركردنی سەرۆك شارەوانیەكانی هەدەپە بە تۆمەتی بانگەشەكردن بۆ تیرۆر، هه‌تیجه‌ چه‌ڤیك، هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی سوروچ له‌ روحا لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەركرا. 

تا ئێستا دەسەڵاتدارانی توركیا 29 سەرۆك شارەوانی سه‌ر به‌ هەدەپەیان لە پۆستەكانیان دوورخستۆتەوە و دەست بەسەریان كردوون و لە شوێنەكانیان قیومەكانی خۆیانیان داناوە. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.