Erbil 38°C چوارشەممە 20 ئایار 17:28

رووداوێکی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای کەلار - دەربەندیخان روویدا

لە نزیک شاره‌دێی باوەنور
رووداوی هاتووچۆ
کوردستان TV
100%

بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای کەلار دەربەندیخان لە نزیک شاره‌دێی باوەنور، چوار کەس برینداربوون. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان رایگه‌یاند: ئەمڕۆ هه‌ینی لەسەر ڕێگای کەلار بۆ دەربەندیخان، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر و مازدایەکی سالۆن، چوار کەس برینداربوون كه‌ یەکێکیان منداڵە و ئەوانیتر ئافرەتن و سەرجەمیان سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری مازداکەن. 

ئۆتۆمبێلی جۆری لاند کرۆزەر بە ئاڕاستەی قەزای دەربەندیخان ڕۆیشتووە و ئۆتۆمبێلی بەرامبەر بەپێچەوانەوە و لەنزیک چێشتخانەی باوەنور هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ خۆیان پێكداكێشاوه‌. 

دوای گەیاندنی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمد لەباوەنور، تیمی پۆلیسی هاتوچۆی ناحیەی باونورەوە دەستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ کردووە. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.