رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه كه‌لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری ئیسلام ئاوا (شائاباد) سەر بە پارێزگای کرماشان، دوو ژن و منداڵێک لەلایەن زاوای پێشووی ئەو بنەماڵەیەوە کوژران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت ، لە گەڕەکی ”سەید حشمەت“ی شاری ئیسلام ئاوا، ئەندامانی بنەماڵەیەک لەلایەن زاوای پێشووی ئەو بنەماڵەوە بە ناوی ”بەهمەن عوقابی“ کوڕی عزەتوڵلاوە بە چەک کوژراون.
هەواڵنێری هەنگاو لەشاری ئیسلام ئاوا لەوبارەوە ڕایگەیاندوه کە، لەئاکامی ئەو دەستڕێژەدا بکوژ سێ کەسی بە ناوەکانی ”شکۆفە عەبدولحەمیدی“، ”مەهسا خۆش ئیخلاق“ بووکی شکۆفە و منداڵەکەی مەهسا بە ناوی ”محەمەد حەسەن پەرنا“ کوژراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار به‌رێكخراوی هه‌نگاوی راگه‌یاندووه بکوژەکە دوای کوشتنی ئەو سێ کەسە هەڵهاتووە و هەتا ئێستا دەستبەسەر نەکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.