Erbil 38°C چوارشەممە 20 ئایار 16:36

مه‌زڵووم کۆبانێ رۆڵی میسر له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌که‌ی تورکیا به‌رز ده‌نرخێنێ

به‌ ناوی كانی ئاشتی
کوردستان TV
100%

مه‌زڵووم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات(هه‌سه‌ده‌) سوپاسی رۆڵی میسر ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌ی له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ به‌ ناوی كانی ئاشتی كراوه‌ته‌ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.

مه‌زڵووم كۆبانێ ئێواره‌ی دوێنێ له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌ڵێت: سوپاسی رۆڵی كۆماری میسری عه‌ره‌بی ده‌كه‌م كه‌ پابه‌نده‌ به‌ یه‌كێتی خاكی سوریاو وه‌ستانی له‌گه‌ڵ گه‌لی سوریا، له‌به‌رامبه‌ر داگیركارییه‌كه‌ی توركیا كه‌ ئامانج لێی گۆڕینی دیموگرافیای باكووری سوریایه‌.

هه‌روه‌ها مه‌زڵووم سوپاسی سه‌ركردایه‌تی میسری كردووه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسته‌ ئه‌رێنییه‌كانی ده‌رباره‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، كه‌ به‌گووته‌ی كۆبانێ ئه‌و هێزه‌ نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگای سوریای فره‌یی ده‌كات.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی  / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.