به‌گوێره‌ی گرته‌یه‌كی كامیراكانی چاودێری چركه‌ساتی رفاندنی پارێزه‌رێك له پارێزگای میسان له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی ده‌مامكداری نه‌ناسراو ده‌رده‌كه‌وێ كه‌له‌لایه‌ن ئافره‌تێكه‌وه بۆسه‌ی بۆ داندرابۆوه.
له‌گرته‌كه‌دا پارێزه‌ر عه‌لی جاسب حه‌تاب ده‌رده‌كه‌وێ كه له‌ته‌نیشت رێگاكه وه‌ستاوه‌و دوای ئه‌مه‌ش ئافره‌تێكی عه‌باپۆش دێت و بۆ چه‌ند خووله‌كێك قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، پاشان ئۆتۆمبێلێكی ره‌ش ده‌وه‌ستێت و چه‌ند كه‌سێك پارێزه‌ره‌كه بۆ شوێنێكی نادیار ده‌ڕفێنن و ئافره‌ته‌كه‌ش به ئۆتۆبێلێكی دیكه به‌دوایاندا ده‌چێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ماڵپه‌ری ئه‌لعه‌ره‌بییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.