به‌پێشنیازی یۆنسكۆ له نه‌ته‌وه یكگرتووه‌كان هه‌موو ساڵێك له 16ی تشرینی دووه‌مدا، گه‌لانی جیهان ئاهه‌نگ دهگێڕنو بۆنه‌ی جیاجیا‌و پڕۆگرامی جیاجیا له ڕۆژی جیهانی لێبورده‌ییدا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
مێژووی ئه‌م یاده بۆ ساڵی 1993 كاتێ له‌كۆنگره‌ی رێكخراوی یۆنسكۆ نێوده‌وڵه‌تی پێشنیازی كرد 16 نۆڤه‌مبری ساڵی 1995 بكرێته ساڵی لێبورده‌یی،له ساڵی 1996 كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای له ئه‌ندامه‌كانی كرد له‌و رۆژده‌دا ئاهه‌نگی لێبوورده‌یی ساز بگرێت.
هه‌ر له‌و رۆژه‌دا بڕیار درا كه مرۆڤ فێری لێبورده‌یی بكرێت ، دووركه‌وتنه‌وه له توند‌و تیژی ،ههردهك كێشه‌كان له دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌ڵگری هه‌ندێ سیفات و تایبه‌ت مه‌ندین كه‌واده‌كات به‌هۆی هه‌بوونی ئه‌م سیفه‌تانه‌وه ژیان تام چێژ‌و خۆشێكی زیاتری هه‌بێت،یه‌كێك له‌وان لێبوردنه، ئه‌و وشه‌ییه‌ی هه‌ركه گوێبیستی ده‌بین یان به‌رچاومان ده‌كه‌وێت ده‌زانین كه‌چه‌ند پێویسته له‌ژیانی مرۆڤدا .
هه‌ڵه ده‌كه‌ین ده‌بێت ببورین ، هه‌ڵه‌مان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت له‌چاوه‌ڕوانی لێبوردنین ، دڵی كه‌سێك ده‌شكێنین ، یان دڵمان ده‌شكێندرێت ههرپێویستیمان به لێبوردنه ، لێبوردن ئه‌و دهرمانهسارێژكهرهیه بۆئه‌و برینانه‌ی كه به‌هۆی هه‌ست برینداركردنهوه له‌دڵ و ده‌روونی مرۆڤ دروست ده‌بن ، ئه‌و هێزه ده‌توانێت به‌سته‌ڵه‌كی ڕق و كینه له‌ناخ و دڵ و ده‌روونی مرۆڤ بتاوێنێته‌وه.
بۆچی مرۆڤایه‌تی لێبوردنی پێویسته ؟ ده‌كرێت بڵێن ئێمه‌ی مرۆڤ له‌ژیاندا هه‌ڵه بكه‌ین یان هه‌ڵه‌مان به‌رامبه‌ر بكرێت ، بۆیه پێویستیمان به‌هێزێك هه‌یه كه بتوانێت تۆی بۆغزو غه‌ره‌ز و تۆڵه‌كردنه‌وه له‌ناخماندا بكوژێت ئه‌ویش هێزی لێبوردنه ، ئێمه‌ی مرۆڤ تالهژیانین به‌رده‌وام پێویستیمان به لێبوردن هه‌یه ، چونكه ره‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وت و كار‌و كاردانه‌وه‌كانمان زۆر جار ناچارمان ده‌كات په‌نا بۆلێبوردن ببه‌ین یان لێبوردن قبوڵ بكه‌ین كاتێك داوای لێبوردنمان لێده‌كرێت .
لێبوردن ئه‌و سیفه‌ته جوانه‌یه كه وا له‌مرۆڤدا كه‌م تازۆر بوونی هه‌یه،هیچ پاره‌و پوول و یه‌كێكی پێویست نییه ، شتێك نییه بڵێت ده‌ستم ناكه‌وێت یان ناتوانم بیكڕم ، ئه‌وه‌ی گرنگه بۆمرۆڤ ، مرۆڤ بوونی خۆیه‌تی كه‌چۆن ده‌توانێت ئه‌م سیفه‌ته له‌خۆی زیاد بكات وكاری پێ بكات ،16-11 هه‌مووساڵێك رۆژی جیهانی لێبوردنه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگ بێت ئه‌وه‌یه تاچه‌ند ئێمه‌ی مرۆڤ به‌كردار ئه‌م وشه‌یه جێ به‌جێ ده‌كه‌ین ، تۆبڵێت گه‌ر مرۆڤایه‌تی له‌ته‌واوی دونیا كار به‌لێبوردن بكات ئه‌و هه‌موو شه‌ڕو جه‌نگ و یه‌كتر كووشتن و دڵرهنجاندن و ڕق لهیهكتربوونهوه هه‌بووایه ،ئه‌ی نابێت ئێمه‌ی مرۆڤ له‌جیاتی شه‌ڕ و تۆڵهویهكتری بۆغزاندن و ڕق لێبوونه‌وه ، لێبوردنمان زیاتر بووایه بۆیه‌كتری ، تۆبڵێت گه‌ر لێبوردن زیاتر بووایه له‌نێوان مرۆڤه‌كان و وڵاتان و سیاسیه‌كان ، ئه‌و ههمووجهنگ و نه‌هامه‌تی وماڵوێرانییه روویدابایه ،به‌هه‌بوونی لێبورده‌یی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر به‌رقه‌رارده‌بێت له نێوان مرۆڤه‌كاندا.
له‌نێو گه‌لانی دونیادا به‌رده‌وام گه‌لی كورد به‌گه‌لێكی لێبورده پێناسه ده‌كرێت ، ئه‌و سیفاته‌ی كه‌واده‌كات به‌هۆی هه‌بوون و به‌كردار جێ به‌جێ كردنی له‌لایه‌ن گه‌لی كورده‌وه ته‌واوی پێكهاته‌و ئایین و ره‌نگی جیاواز له‌كوردستان به‌خۆشی و شادی بژین ، گیانی لێبورده‌یی و یه‌كتر قبوڵ كردن له هه‌مووشتێك زیاتر كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت ، بۆخێزان و تاكو كۆمه‌ڵگه‌ش زۆر گرنگه كه بتواندرێت بایه‌خ به لێبوردن بدرێت ، خێزانی واهه‌یه به‌هۆی هه‌بوونی كێشهێكی بچووك هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه ،یان زۆرجار شه‌ڕله‌نێوان دووخێزان و دووبنهماڵهو گوند‌و شار‌و وڵاتان و لایه‌نه‌سیاسیه‌كان دروست بووه ،شهڕوناخۆشی به‌رده‌وام بووه ، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سیان ئاماده‌نه‌بوونه له‌یه‌كتری ببورن یان لێبوردن له‌وه‌ی تر قبوڵ بكات .
ئه‌گه‌ر چه‌ندپرسیارێك بكه‌ین له‌سه‌ر لێبوردن ، بۆده‌بێت مرۆڤ لێبورده‌بێت؟ ئایه ده‌تووانی به‌ئاسانی له‌كه‌سه‌كان ببوری ؟ ده‌توانی لێبوردن قبوڵ بكه‌ی ؟ چ شتێك هه‌یه له‌ژیان وات لێده‌كات نه داوای لێبوردن بكه‌ی نه قبووڵیشی بكه‌ی؟ گه‌ركه‌سێك لێبورده بێت نیشانه‌ی بێ هێزی كه‌سه‌كه‌یه؟ هه‌رده‌م چاوه‌ڕێی كه‌سی به‌رامبه‌ری بێت داوای لێبوردنت لێبكات ؟گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كت كرد داوای لێبوردن ده‌كه‌ی ؟ ئه‌مانه‌و چه‌ندین پرسیاری تر ده‌كرێت ئێمه‌ی مرۆڤ راستگۆیانه وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه.
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم ژیان ئه‌وه‌نده ناهێنێت ئێمه‌ی مرۆڤ به‌رق و كینه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ژیان ببه‌ینه سه‌ر،چ داوای لێبوردن بكه‌ین بان قبوڵی بكه‌ین ده‌كرێت ئاگرێك بكوژینێتهوه گه‌ر ته‌شه‌نه‌ی كردبا ئاسان نه‌بوو بكوژێته‌وه وێڕای زیان و ده‌رهاوێشته خراپه‌كانی ، نهلێمان كه‌م ده‌بێت و نه‌بێ هێز ده‌بین و نهخهرجیشی پێویسته باهه‌میشه كار به‌لێبوردن بكه‌ین ، هه‌م وه‌ری بگرین هه‌م قبووڵیشی بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی له‌ئاشتیدا بژین .
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.