Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 11:24

چاوەڕێ دەکرێت لەم هەفتەیەدا بودجە بە داواکاریی کوردەوە رەوانەی پەرلەمان بکرێت

نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم: داواكاریی كورد لەو پڕۆژەیاسایەدا جێگیر دەكرێت
کوردستان TV
100%


فارس عیسا سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمانی عێراق دواكەوتووە و، هۆكارەكەشی ئەو خۆپیشاندان و دۆخەی ئێستای عێراقە، ئەگەر نا پێویست بوو زووتر رەوانەی پەرلەمان بكرێت، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت لەم هەفتەیەدا حكوومەت بودجە بۆ پەرلەمان رەوانە بكات.

 

فارس عیسا راشیده‌گه‌ێنێت ،  پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو بە داواكاریی كوردەوە رەوانەی پەرلەمان دەكرێت، بەڵام چاوەڕێ دەكرێت حكوومەتی عێراق راپۆرتی خۆی تەواو بكات ئینجا هەرێم لەبارەی داواكاریی كوردەوە گفتوگۆیان لەگەڵ دەكات، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك پێك هێندراوە و هەر كاتێك حكوومەت راپۆرتی خۆی تەواو كرد، لیژنەكەی ئێمە گفتوگۆیان لەگەڵ دەكات و داواكاریی كورد لەو پڕۆژەیاسایەدا جێگیر دەكرێت، كە دواتریش بۆ پەسەندكردن رەوانەی پەرلەمان دەكرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.