له‌ئاگادارییه‌كدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، قایمقامی هه‌له‌بجه رایدهگهێنێت سبەی یەک شەممە 17 ى 11 ى 2019 لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر دانیشتوانی ئەو ناوچەیه.
راشیدهگهێنێت ، سەرەتا نەوتی سپی بەسەر ئەو خێزانانە دابەشدەکرێت، کە بڕە نەوتی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە، کە 17 هەزار خێزانن، هەروەها بڕی 46 هەزار دیناریش بۆ هەر بەرمیلێک دیاریکراوە.
لهكۆتادا قایمقامی هه‌له‌بجه داوا لههـــاوڵاتیانی سنوورەکە ده‌كات، دیارده‌ى وهســـتانى بهگـروپ و دانانى بهرمـــیل وه‌ك سه‌ره بۆنـــهوت وه‌رگرتن نه‌مێنێ، چونكه ماڵ به‌ماڵ دەستدەکرێت بە دابه‌شكردنى نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.