Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 13:12

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پێکهاتە ئاینییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

مەسرور بارزانی: پێویستە هەموو رۆژێکمان رۆژی بەیەکەوەژیان و لێبوردەیی بێت
کوردستان TV
#7
100%

لە رۆژی جیهانی لێبوردەییدا

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە کوردستان نیشتمان و ماڵی هەموومانە و پێویستە هەموومان کار لەسەر گەشەپێدانی هزری میانەڕەوی و بەیەکەوەژیان لە هەرێمی کورستان بکەین.

ئەمڕۆ شەممە 2019/11/16 لە رۆژی جیهانیی لێبوردەییدا ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پێکهاتە ئاینییەکانی هەرێمی کوردستان کرد.

شاندەکە لە نوێنەری ئاینەکانی ئیسلام ، مەسیحی ، ئێزیدی ، کاکەیی ، زەردەشتی ، سابیئەی مەندایی و بەهائی پێکهاتبوون ، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاینی و لێبوردەیی لە هەرێمی کوردستان کرا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە ئایینەکان تەواوکەری یەکترن و ئامانجیان رێنیشاندانی مرۆڤە بۆ رێگەی راست، گوتیشی یەکێک لە رووە گەشەکانی ئەزموونی هەرێمی کوردستان کە هەمیشە مایەی شانازی ئێمە و ستایشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە ، ئەو بەیەکەوەژیان وتەباییەیە کە لە نێوان پێکهاتە ئاینییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختیشی لەوە کردەوە کە کوردستان نیشتمان و ماڵی هەموومانە و پێویستە هەموومان کار لەسەر گەشەپێدانی هزری میانەڕەوی و بەیەکەوەژیان لە هەرێمی کورستان بکەین و هەموو رۆژێکمان رۆژی بەیەکەوەژیان و لێبوردەیی بێت.

لە ساڵی 1995 ەوە ، رێکخراوی یۆنێسکۆ ، رۆژی شازدەی نۆڤێمبەری وەک رۆژی لێبوردەیی راگەیاندووە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.