Erbil 38°C چوارشەممە 20 ئایار 14:31

لە خۆپیشاندانەکانی سنە، مەریوان و جوانرۆ 90 کوژراو و بریندار هەیە

بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران
کوردستان TV
100%


 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  لە یەکەم ڕۆژی خۆپێشاندانەکانی شارەکانی کوردستان کە دژبە گرانبوونی نرخی بەنزین هاتوونەتە سەر شەقام،  لانیکەم 90  کەس بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران کوژران و بریندار بوون.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت ، بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێكخراومان دوێنێ  ڕۆژی شەممە 16 ى 11 ى 2019 ،  90 هاووڵاتی لە شارەکانی جوانڕۆ، سنە و مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونەتە قوربانی کە 11 کەسیان گیانیان لەدەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری جوانڕۆ ڕایگەیاندووە لەو شارە لانیکەم 6 خۆپێشاندەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران و 43 کەسی دیکە بریندار کراون.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ده‌شڵێت ، ناسنامەی دوو کەس لە کوژراوان بە ناوەکانی “کاوە محەممەدی” و “حەمزە”  ڕوون بووەتەوە و یەکێکی دیکە لە کوژراوان فەرمانبەری شارەوانی بووە.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ده‌شڵێت ، لە شاری مەریوان 4 خۆپیشاندەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان کوژراون11 هاووڵاتی دیکە کە سێ کەسیان منداڵن، بریندار کراون و  ناسنامەی سێ کەس لە کوژراوەکان بە ناوەکانی “عوسمان نادری” و “مێهران تاک” و “بێهرووز” ڕوون بووەتەوە.

هەروەها لە شاری سنە لاوێکی تەمەن 16 ساڵ کوژراوە و 25 کەسی دیکە بریندارن.

هاوڵاتیان له‌ شارەکانی ئێران خۆپیشاندانیان به‌رامبه‌ر  بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە 1000تمه‌نه‌وه‌ بۆ 3000 تمه‌ن هاتوونەتە سەر شەقام و لە کوردستانیش خەڵکی 14 شار ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.