Erbil 38°C چوارشەممە 20 ئایار 14:40

پارێزگاری ھەولێر پێشوازی لەشاندێکی لێژنەی ئۆلۆمپی عێراقی کرد

شاندی میوان خۆشحاڵی خۆشیان بە ئاوەدانی و ئارامی هەرێمی کوردستان لەهەموو ڕووێکەوە دەربڕی
کوردستان TV
100%


 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر، بە یاوەری د. شاکر سمۆ بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش لە هەرێمی کوردستان، پێشوازی کرد لەشاندێکی لێژنەی ئۆلۆمپی عێراق کە پێکهاتبو لە (رەعد حەمودی) سەرۆکی لێژنەی ئۆلۆمپی عێراقی و (فەلاح حەسەن) جێگری سەرۆکی لێژنەی ئۆلۆمپی عێراقی و سەرۆکی یانەی وەرزشیی زەوڕا.

لەدیدارەکەدا پارێزگاری هەولێر وێڕای بەخیرهێنانی شاندی میوان تیشکی خستە سەر هەماهەنگی و هاوکاری نێوان لێژنەی ئۆلۆمپی عێراقی و پارێزگای هەولێر، لەمبارەیەشەوە ئامادەیی بۆ هەر هاوکارییەک و هەماهەنگییەک نیشاندا.

لەلایەن خۆیانەوە شاندی میوان سوپاسی ئەو پیشوازییە گەرمەی پارێزگاری هەولێریانیکرد و خۆشحاڵی خۆشیان بە ئاوەدانی و ئارامی هەرێمی کوردستان لەهەموو ڕووێکەوە بەتایبەتی لە بواری وەرزشی لەهەولێری پایتەخت دەبڕی و هیوای گرنگیدان و بەرەوپێشچوونی زیاتریان بۆی خواست.


 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.