Erbil 38°C چوارشەممە 20 ئایار 13:27

کوژرانی 21 خۆپێشاندەر و بریندار بوونی 142 کەسی دیکە لەرۆژهه‌ڵاتی کوردستان راگه‌یاندرا

بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران کوژران و بریندار بوون
کوردستان TV
100%


 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لە یەکەم ڕۆژی خۆپێشاندانەکانی شارەکانی کوردستان کە دژبە گرانبوونی نرخی بەنزین هاتوونەتە سەر شەقام،  لانیکەم 165 کەس بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران کوژران و بریندار بوون.

رێكخراوه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ، بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری  رێكخراومان رۆژى شه‌ممه‌ 16 ى 11 ى 2019  لانیکەم 163 هاووڵاتی لە شارەکانی جوانڕۆ، سنە ، مەریوان و کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونەتە قوربانی کە 21 کەسیان گیانیان لەدەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری جوانڕۆ ڕایگەیاندووە لەو شارە لانیکەم 14 خۆپێشاندەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران و 52 کەسی دیکە بریندار کراون.

ناسنامەی دوو کەس لە کوژراوان بە ناوەکانی “کاوە محەممەدی” و “حەمزە” بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە و یەکێکی دیکە لە کوژراوان فەرمانبەری شارەوانی بووە.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ لە شاری مەریوان 6خۆپیشاندەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان کوژراون ٥٠ هاووڵاتیی دیکە کە سێ کەسیان منداڵن، بریندار کراون. ناسنامەی چوار کەس لە کوژراوەکان بە ناوەکانی “عوسمان نادری”، “مێهران تاک”، “شاهۆ وەلیدی” و “بێهرووز” بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.

هەروەها لە شاری سنە لاوێکی تەمەن16 ساڵ کوژراوە و 25 کەسی دیکە بریندارن.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، لە شاری کرماشانیش 15 هاووڵاتی بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بریندار کراون.

لە ڕۆژانی هەینی و شەممە خەڵکی شارەکانی ئێران بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە 1000 تمه‌نه‌وه‌  بۆ 3000 تمه‌ن  هاتوونەتە سەر شەقام و لە کوردستانیش خەڵکی 14شار ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

 

 


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.