وه‌ك ناره‌زاییه‌ك له‌دژی گرانبوونی نرخی به‌نزین، خۆپیشانده‌ران له‌شاری ئیسلام شه‌هر ئاگریان له وێنه‌ی عه‌لی خامه‌نه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆرشی ئسلامی ئێران به‌ردا.
له رۆژی هه‌ینییه‌وه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له‌دژی گرانبوونی نرخی به‌نزین به‌رێوه‌ده‌چێت و تا ئێستاش زیاتر له 10خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژران و چه‌ندانی دیكه‌ش برینداربوون.
شایانی باسه ئه‌مڕۆ ته‌له‌فزیۆنی ئێران بڵاویكرده‌وه كه خامه‌نه‌یی پاڵپشتی له گرانبوونی نرخی به‌نزین ده‌كات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.