لهروونكردنهوهیهكدا كه وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤی نێردراوه نووسینگه‌ى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه كه‌تێیدا هاتووه ، لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، هەواڵێکی ناڕاست لە سایتێکی ئەمەریکی بڵاوکرابوویەوە و بە شێوەیەکی ناڕەوا ، ناوی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بابەتی کڕینی ڤیلایێکەوە لکێندرابوو.
راشیدهگهیهنن ، بەداخەوە هەندێ سایت و میدیای ناوخۆش بە شێوەیەکی چەواشەکارانە پەرەیان بەو هەواڵە ناڕاستە داوە، ئێمە لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەت، سەر لەبەری ئەو هەواڵە ڕەت دەکەینەوە و ، رێکاری یاساییش بەرامبەر بەو چەواشەكارییانە دەگرینەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.