فازڵ حاجی وتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه كه سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17 ى 11 ى 2019 ، له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر- خه‌بات، كه ئێستا له‌ژێر نۆژه‌نكردنه‌وه‌دایه بارهه‌ڵگرێك به‌هۆی هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی هه‌ڵه‌وه چووه سه‌ر رێگای ئۆتۆمبێلێكی كیایه‌كی تایبه‌ت كه به‌ره‌و خه‌بات ده‌چوو، له ئه‌نجامدا پێكدادان دروست بوو، بەو ھۆیەوە شوفێری كیایه‌كه گیانی له‌ده‌ستداو 3 كه‌سی دیكەش برینداربوون
وته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر راشیدهگهێنێت ، له‌كاتی لێكۆڵچنهوه له هۆكاری رووداوه‌كه ده‌ركه‌وت بارهه‌ڵگره‌كه له‌گه‌ڵ 3 بارهه‌ڵگری دیكە به‌یه‌كه‌وه له رێگابوونە و هه‌وڵیانداوه پێكەوە بمێننه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه جۆرێك له پێشكەوتنەوە له‌نێوانیان دروست بێت، بۆیه یه‌كیان كه دواكه‌وتبوو هه‌وڵی دابوو له ئۆتۆمبێله‌كانی دیكە لهبارههڵگرهكان تێپه‌ڕێت به‌بێ ره‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی كه رێگایه‌كه كراوه به یەكساید، به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه ئه‌مه‌ش وایكردبوو رێگا دابخات له‌سه‌ر كیایه‌كه كه به‌ره‌و خه‌بات ده‌چوو، له ئه‌نجامدا رووداوی ھاتووچۆ دروستبووە.

شوان عزيز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.