بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى سلێمانى بڵاوی كردهوه كه مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد كە لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكەوە خۆیان وەک شێخ و مەلا ناساندوە و فێڵیان لە هاووڵاتییان كردووە.
پۆلیسی سلێمانی رایدهگهێنێت ، لەسەر سكاڵای چەند هاووڵاتییەك و دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە توانرا ئەو دوو تۆمەتبارە لەناو كافتریایەكدا لە شاری سلێمانی دەستگیر بکرێت.
سەبارەت بە ناسنامەی تۆمەتبارەکان ئاشکرای کردوە، یەكێک لە تۆمەتباران ناوی "و، ت، ش"ە و لەدایكبووی 1993 و ئەوی دیکەشیان ناوی "د، ش، ن"ە و لەدایكبووی 1992 ەیە.
راشیدهگهیهنن تۆمەتباران هەستاون بەدروستكردنی چەند لاپەڕەیەكی فەیسبووك و بەناوی شێخەوە و لە ڕێی نوشتەوە فیڵیان لە ژنان كردووە، لە بەرانبەر دروستكردنی هەر نوشتەیەكدا بڕێك پارەیان وەرگرتووە.
لەئێستادا تۆمەتباران بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی دووی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پێوەندی، ڕاگیراون و لە لایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.