سه‌رۆك بارزانی، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی (عه‌دنان پاچه‌چی) سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی عێراقی، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات.
ده‌قی پرسهنامهكه:
به‌ناوی خودای مه‌زن و دلۆڤان
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی دیپلۆماتكار و سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی عێراقی، (عه‌دنان پاچه‌چی)مان پێگه‌یشت و خه‌مباری كردین.
له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی پاچه‌چی و ته‌واوی هاوڕێیانی كۆچكردوو ده‌كه‌م و خۆم به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم.
له خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه بیخاته به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی و ئارامییش به‌هه‌موولایه‌ك ببه‌خشێت .
انا لله وانا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
١٨ـی ١١ـی ٢٠١٩
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.